CPJ هەڵمەتێک بە ناونیشانی ‫#‬ونبوون‫-‬بەڵام‫-‬لە‫-‬بیرنەکراوان رادەگەینێت‬‬‬‬

دەسەڵاتداران دەبێت لێکۆڵینەوە لە کەیسی ئەو رۆژنامەنووسانە بکەن کە دیارنەماون.

نیویۆرک 31 ی ئابی 2020—  کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان ‪(CPJ‪) ئەمڕۆ لە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی

بە ناوی #MissingNotForgotten  (‫#ونبوون-بەڵام-لە-بیرنەکراوان) ڕایگەیاند، نەبوونی لێپێچینەوە لە کەیسی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ونبوون مەترسیدارە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و وێرانکەرە بۆ کەسوکاری ڕۆژنامەنووسان.

دوێنێ بە بەدیاریکردنی ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنان، سی پی جەی هەڵمەتی فشارخستنە سەر دەسەڵاتی دەستپێکرد تا لێکۆڵینەوە لە کەیسی لانیکەم 64 ڕۆژنامەنووس بکەن کە لەسەر ئاستی جیهان بێسەروشوێنبوون، بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ماوەی چەندین ساڵی ململانێی هەرێمییدا لە عێراق و سوریا و لوبنان بێسەروشوێن بوون- نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی گشتی رۆژنامەنووسە وونبووکانی جیهانە.

نەخشەیەکی ئینتەرئاکتیڤ ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە خۆ دەگرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ون بوون، هەر ڕۆژێک لەو هەڵمەتە 19 ڕۆژییە، سی پی جەی چیرۆکی رۆژنامەنووسێک بڵاودەکاتەوە. یەکەم کەس بڵاویبکەینەوە، سەمیر قەساب، فۆتۆگرافەرێکی لوبنانییە و لە ساڵی 2013 دا، لە کاتی ئەنجامدانی کاری رۆژنامەنووسیدا لە شاری حەلەبی سوریا، دیارنەما .سی پی جەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ خوشک و براکانی قەساب  بڵاوکردەوە کە باسی دەکەن چۆن براکەیان نموونەیەک بووە چاوی لێبکرێت.

کۆرتنی ڕادش، بەڕێوەبەری بەشی داکۆکیکردن لە سی پی جی، دەڵێت،”(کەمپەینی ‫#ونبوون‫-بەڵام‫-لە‫-بیرنەکراوان ڕووناکی دەخاتە سەر رۆژنامەنووسە بوێرەکانی وەک (سەمیر قەساب) و فشار دەخاتە سەر دەسەڵاتداران تا لێکۆڵینەوە بکەن، چونکە بنەماڵەکانیان مافی خۆیانە راستی بزانن.”

هەروەها رادش گوتی، “دیارنەمانی ڕۆژنامەنووس دەبێتە هۆی چیرۆکی گرنگ نەگێردرێتەوە و بەجێهێشتنی چەندین پرسیاری بێ وەڵام، حکومەتەکان پەیامێکی ڕوون بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە دەنێرن کە ئەمڕۆ کاردەکەن کە ئەوانیش دەکرێت بێدەنگ بکرێن.”

ناکۆکی لە سوریا و عێراق بۆتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان بێ سەروشوێن بن،  زیندانی بکرێن یاخود بکوژرێن . لە ساڵی 2011 ەوە تا ئێستا لانیکەم 137 ڕۆژنامەنووس لە سوریا کوژراون ، ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵی 2003 ەوە بە لایەنی کەم 189 ڕۆژنامەنووس لە عێراقدا کوژراون . دەیان کەسیش هەروەها ناچارکراون رووبکەنە تاراوگە. لە کاتێکدا زۆربەی ڕۆژنامەنووسە ونبووەکان ئەوانە لە وڵاتی خۆیاندا دیارنەماون، سوریا زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنووسی بیانی تیادا ونبووە.

ململانێی توندوتیژی بەردەوام تاکە باکگراوند نییە ڕۆژنامەنووسانی ونبوو. لە مانگی تشرینی دووەمی 2017 دا،  ڕۆژنامەوان ئەزوری گواندا لە کاتی کارکردن لە ناوچە گوندنیشنەکانی تانزانیا بێسەروشوێن بوو. ڕۆژنامەنووسی فریلانسەری وڵاتی هایتی، ڤلادیمیر لیگیور، دوایین جار لە 14ی ئازاری 2018 دا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بینراوە، کاتێک  پایتەختی وڵاتەکەی پۆرت-ئۆپرینسی جێهێشت. دەسەڵاتداران شکستیان هێناوە لە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی باوەڕپێکراو لەسەر چارەنووسی ڕۆژنامەنووسان.

سی پی جەی بە بەردەوامی داوای لێکۆڵینەوەی کردووە لە سەر ئەو بێسەروشوێنکردنانە، لەوانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە کاتی ئەرکی نێونەتەوەییدا. بەشی تەنگانەی سی پی جەی ئامۆژگاری سەلامەتی پێشکەش دەکات و یارمەتی ڕۆژنامەنووسان دەدات، لەم دواییانەدا یارمەتی نزیکەی 60 ڕۆژنامەنووسی سووری و خێزانەکانیانیدا لە دۆخی مەترسیدار دەرباز ببن و لە ئەوروپا نیشتەجێ ببن

زیاتر دەربارەی کەمپینەکە لە ماڵپەڕی سی پی جەی بزانە.

پسپۆڕان لە CPJ بۆ چاوپێکەوتن بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فەرەنسی لەبەردەستدان . بۆ ڕێکخستنی چاوپێکەوتنێک، لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکە: [email protected]